NNSROJ: کۆمەڵێک لە چالاکانی فەرهەنگیی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە نامەیەکدا بۆ سەرکۆماری تازە بە دەستەڵات گەیشتووی ئێران، ڕای دەگەیەنن کە دانیشتوانی هەرێمە پەراوێزەکان چەندین دەیەیە بوونەتە ئامانجی هەڵاوردن" و داواش لە ناوبراو دەکەن بەندە کارپێنەکراوەکانی قانوونی ئەساسی جێبەجێ بکات.

لە نامەیەکی سەرئاوەڵادا بۆ حەسەنی ڕووحانی، کە نموونەیەکیان بۆ ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ ناردووە، چالاکانی مەدەنی، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیی کورد لە پارێزگەی ورمێ (ئازەربایجانی غەربی)ئاماژە بە سیاسەتی هەڵاواردنی هەرێمەکەیان دەکەن "لە جەندین دەیەی ڕابردوودا" و لەلایەن دەوڵەتەوە و ڕای دەگەیەنن کە بەهۆی ئەو هەڵاواردنەوە "هەرێمە جیاجیاکانی پارێزگا لە ڕەوتی پێشکەوتن بەجێ ماون".

وەک ئەو چالاکانەی پارێزگاکە دەڵێن "بەداخەوە نەخشەی نابەرابەرییە ئابوورییەکان و ئەو هەژارییە فەرهەنگی و سیاسییەی [نابەرابەرییەکە] بەدوای خۆیدا دەیهێنێ، بە جۆرێکە کە بە دڵنیاییەوە دەتوانی بڵێین بووتە هۆکاری دواکەوتووییەکی گشتگیر لە رەهەندە جۆربەجۆرەکاندا."

بە گوتەی واژۆکەرانی نامەکە، ئەو ناوچەیە، بەهۆی دەوڵەمەندیی سەرچاوە ئاوی، کشتوکێڵ و کانگاییەکان، هەروەها بەهۆی گونجانی هەرێمەکە دەگەڵ بازرگانیی سەر سنوورەکان، دەیتوانی چارەنووسێکی باشتری هەبێ" و جەختیش لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە "هەستکردن بەو نابەرابەری و هەژارییەی کە لە ئەنجامی ئەو دابەشکردنە نابەرابەر و ناهاوسەنگەدا هاتووەتە ئاراوە، زۆر جار دەبێتە سەرچاوەی قەیرانگەلی سیاسی و ئەمنی، کە خەسارێکی زۆر و قەرەبوو نەکراوە لە وڵات دەدات."

نامەکە بەناوەندکردنی لە رادەبەدەر و نابەرابەرییە ئابووری و ئیدارییەکان، بە کێشەیەکی سەرەکیی ئەو ناوچەیە دەزانێ کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی کوردن و دەستنیشانی دەکا کە "ئەو زۆرینەیە بەشێکی زۆر کەم لە پۆستە باڵاکانی پارێزگەیان وەدەست دەکەوێ و ... لە هێندێک ناوجەش کە زۆرینەی تەوای دانیشتوانەکەی کوردن، چیرۆکەکە زۆر تاڵترە."

هەروەها وێرای ئاماژەش بە بارودۆخی ناوچە باکوورییە و ناوەندییەکانی پارێزگەکە دەکەن کە دانیشتوانەکەی سوننە مەزهەبن و وەک ئەوان دەڵێن "بە شێوەیەکی زۆر بەرچاوتر دەبنە ئامانجی ئەو هەڵاواردنە و ڕووبەڕووی هەژاریی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی دەبنەوە."

ـ ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەین کە گەشەی ناهاوسەنگ، لە ناوچەیەکدا کە ئاوا دەگەڵ نابەرابەری و هەژاریی بەسەریەکدا کەڵەکە بووی پێکهاتەیی ڕووبەڕوویە، بەبێ بەرنامەدانانێکی ناوچەیی و دروستکردنی هاوسەنگیی ناوچەیی مەیسەر نابێ؛ چالاکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی پارێزگەی ورمێ، لە نامەکەیاندا وایان نووسیوە و ڕای دەگەیەنن کە "داواکاریی ئێمە جێبەجێ کردنی تەواوی بەندە کارپێنەکراوەکانی قانوونی ئەساسی و بەرنامەدانانی ناوچەییە بۆ گەشەپێدانی پارێزگەکە، بە ئامانجی فراژۆتن و ناجەمسەری کردنی چەمکی گەشە و هەروەها ڕاسپاردن و دەستنیشان کردنی کەسانی شیاوی کورد و سوننە، بەپێی حەشیمەتی خۆیان، لە پۆستە باڵاکانی وڵات و پارێزگەکەدا."

لەناو واژۆکەرانی نامەکەدا کەسایەتیگەلی وەک د. عەبدوڵا ئەبریشەمی، د. سەلاحەدینی خەدیو، ئەحمەدی قازی و عەبدولعەزیزی مەولوودی دەبینرێن.

 واژۆکەرانی نامەکە:

۱-ابـراهـیم ابـوبـکری

۲-اـوبـکـر مــولانـی

۳-احـمـد بـحـری

۴-احـمـد قــاضـی

۵-انـور ابـراهـیمـی‌آذر

۶-انـور اسـمـاعیل‌پـوری

۷-ایـوب حـسن‌پـور

۸-تــورج کریـمـی

۹-جـعـفر ابـریـشـمی

۱۰-جـلال مـحمـودزاده‌

۱۱-جـلـال مـعـروفـیـان

۱۲-جـمـال اسـمـاعـیـلـی

 

۱۳-جـمـال شـیـردل

 

۱۴-حـاج رحـیـم واحـدی

۱۵-حـاج عـلـی شـریـعـتی

۱۶-حـسن رشـیـدی

۱۷-حـسن شـیـخ‌آقـایـی

۱۸-حـسن فـرامـرزی

۱۹-حـسن کـبـودی

۲۰-حـیـدر سـازگـار

۲۱-رحـمـان بـهـمــنـش

۲۲-رحــمـان گـوره‌دار

۲۳-رحـمـان هـوشـیـاری

۲۴-رحـمـت حـاجی‌مـیـنـه‌

۲۵-رحـمـت مـحمـدی

۲۶-رسـول پــیـروتـی

۲۷-رشـید احـمـدرش

۲۸-رضــا مــولانـی

۲۹-ریـبـاز قـربـانـی‌نـژاد

۳۰-رئــوف آذری

۳۱-سـعـدون مـازوجـی

۳۲-سـلیـمان منـگـوری

۳۳-سـهـیـلا راد

۳۴-شـهـلا مـعـروفـی

۳۵-صـابر مـوسـی‌زاده

۳۶-صــالح مـعـروفـی

۳۷-صـلاح‌الـدین چلـبیانی

۳۸-صـلاح‌الـدین خـدیـو

۳۹-صـلاح‌الـدین عـباسـی

۴۰-صـمـد رحـمـانـی

۴۱-ظـاهـر سـعـیـدی

۴۲-عـبـاس مـرزبـان

۴۳-عـبـدالـرحمن جـریـحی

۴۴-عـبـدالـسلام امـامـی

۴۵-عـبدالـعـزیز مـولـودی

۴۶-عــبـدالله‌ ابـریـشـمی

۴۷-عـثـمان عـبـاسـی

۴۸-عـلـی آبــادیــان

۴۹-علی پـیـروتـی

۵۰-عـمـر تــوره

۵۱-قـرنی امـیـن پــور

۵۲-کامـل ثـنـایـی

۵۳-کـیـوان امـیـدفــر

۵۴-لقمـان حـسن‌پـور

۵۵-مـصـطـفـی اسـحـاقـی

۵۶-هـدایـت صـبـوری

۵۷-واحـد تـمـرین‌اقـدم

۵۸-واحـد رسـتـمـی

۵۹-وسـیـم رحـمـانـی

۶۰-یـوسـف کـریـمـی